PeyamaKurd - "زیان لێكه‌وتووانی ھەرێم لە جەنگ قەرەبوو دەکرێنەوە"
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ده‌ڵێت "به‌پێی ده‌ستوور بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی جه‌نگی نێوان (ئێران ئه‌مریكا) هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه."
كه‌ریم كاوه كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌ری گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ڕاyگه‌یاند "دیاره به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌كاتی جه‌نگی نێوان ئێران و ئه‌مریكا كراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیانی گیانی و ماددی به‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه، به‌تایبه‌تی له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، حه‌وت شه‌هید و ژماره‌یه‌كی زیاتریش بریندار هه‌یه."
به‌ڕێوبه‌ری گشتی شه‌هیدانی سۆران ده‌شڵێت "دیاره بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی نه‌گه‌یشتووەته ده‌ست ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هه‌ر كاتێك داوا بکەن ئاماری قوربانیانی جه‌نگه‌كه له هه‌رێم ئاراسته‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه."
كه‌ریم كاوه كه‌ریم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "به‌پێی بڕیاره‌كه بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ته قوربانی سوودمه‌ند ده‌بن، به‌ڵام حكوومه‌تی فیدراڵ بۆ جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كه ڕێكاری خۆی ده‌گرێته‌به‌ر، ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئامادەین، چوونكه جه‌نگه‌كه ده‌ره‌كی بووه و مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانە قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه."
به‌پێی دواین ئاماری فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 28 ی شوبات تا 20 ی نیسان 809 هێرش كراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌م هۆیه‌وه 20 هاووڵاتی شه‌هید بوونه و 123ی دیكه‌ش بریندار بوونه."