به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلار بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی

له ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ی ئابووری توركیا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلار بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كاندا له توركیا، دۆلارێك به‌رامبه‌ر 32.15 لیره‌ی توركی بوو.
له‌ئێستادا به‌های لیره دابه‌زینێكی پێوانه‌یی تۆمار كرد و هه‌ر دۆلارێك به 32.63 لیره مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
شاره‌زایان هۆكاری سه‌ره‌كیی دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پێوانه‌یی هه‌ڵاوسان له توركیا.
سه‌ره‌ڕای به‌رزیی رێژه‌ی سووی بانكیی له توركیا، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه دوایین ئامار ده‌ری ده‌خات رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له مانگی ئایاری رابردوودا گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستی 18 مانگی پێشوو.
ناوه‌ندی ئاماره‌كانی توركیا رایگه‌یاند؛ رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی ساڵانه له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ بۆ 75.45% به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌راورد به ئاماره‌كانی مانگی پێشتر ئاستێكی به‌رزه كه 69.8% بوو.
به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامیی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له توركیا هاوكاته له‌گه‌ڵ به به‌رزیی هێشتنه‌وه‌ی رێژه‌ی سووی بانكی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاته، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئێستا رێژه‌ی سووی بانكیی له توركیا به 50% جێگیركراوه ئه‌وه‌ش به ئامانجی دابه‌زاندنی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته‌ی بانكی ناوه‌ندیی توركیا ئامانجه‌كه‌ی خۆی به‌دی نه‌هێناوه.





