بەهای دۆلار لەبەرانبەر دیناری عێراقی بەردەوامە لەدابەزین
ئەمڕۆ یەك شەممە بەهای دۆلار بۆ نزمترین ئاستی لەماوەكانی ڕابردوودا دابەزی و پێشبینی دەكرێت زیاتریش دابەزێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 145 هەزارو 700 دینار لەهاوڵاتیان دەكڕدرێت و بە 146 هەزارو 150 دیناریش دەفرۆشرێت.
جێگەی باسە، بەپێی پێشبینیەكان چاوەڕوان دەكرێت بەهای دۆلار زیاتر دابەزێت و ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕ دەبێت.
ئەم بابەتە 62180 جار خوێندراوەتەوە