پەیامی کورد ... عیراق / له‌ساڵیكدا ١٧ هه‌زار حاڵه‌تی توندوتیژی خێزانی تۆماركراوه
ئه‌حمه‌د كه‌نانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، له ساڵێكدا 17هه‌زار حاڵه‌تی توندوتیژی خێزانی له‌سه‌رانسه‌ری عیراقدا تۆماركراون.
كینانی له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، راشیگه‌یاندووه: ئاماری ره‌سمییان له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی خێزانی له‌عیراق له لایه‌نه ره‌سمییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، رۆژی 24ی مانگی رابردووش ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاشكرای كردووه كه له‌ماوه‌ی ساڵێكدا 17 هه‌زار حاڵه‌تی توندوتیژی خێزانییان تۆماركردووه.
كه‌نانی ئه‌وه‌شی راشیگه‌یاندووه، له‌ساڵی 2019دا له دادگاكانی عیراق 16 هه‌زار و 861 حاڵه‌تی توندوتیژی خێزانی تۆماركراون، ئاماژه‌شیدا، سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی ژماره‌كه، به‌ڵام جه‌خت ده‌كرێته له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌مه ته‌نها به‌شێك بێت له‌و حاڵه‌تانه، چه‌ندین حاڵه‌تی توندوتیژی خێزانی هه‌یه به‌هۆكاری جیاواز له‌دادگاكان تۆمار نه‌كراون.
ده‌شڵێت: 12هه‌زار و 336 داواكاری توندوتیژی خێزانی تۆمار كراون و به‌غدا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت و تێیدا 4 هه‌زار و 661 حاڵه‌ت تۆماركراوه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌و ژمارانه جێی مه‌ترسیین و ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه عیراق نابێته ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ بونیاتنانی خێزانی به‌خته‌وه‌ر و حاڵه‌ته‌كانیش پێچه‌وانه‌ی یاسا و عورف و نه‌ریته ئاسمانییه‌كانه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە