سیاسەتمەداری کورد ، حەمید گەیلانی بە ٦ ساڵ و ٣ مانگ جەزا حۆکم درا

سیاسەتمەداری کورد ، حەمید گەیلانی بە ٦ ساڵ و ٣ مانگ جەزا حۆکم درا

پەیامی کورد     ...    سیاسەتمەداری کورد ، حەمید گەیلانی بە ٦ ساڵ و ٣ مانگ جەزا حۆکم درا

سیاسەتمەداری کورد ، حەمید گەیلانیلە لایەن دادگای ئامەد " دیاربەکر"ەوە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " بە  ٦ ساڵ و ٣ مانگ جەزا حۆکم درا

بڕیاری داد لە دژی حەمید گەیلانی ، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی کۆمەڵەی دیمۆکراتیک " DTP " ی جۆلەمێرگ لە نۆیەمین داداگایی خۆیدا حۆکمی قورسی دادگای ئامەد بەڕیوەچوو .

دادوەر لە دژی ئەو لەم دانیشتنەدا ڕایگەیاند کە ئەو لە کۆنگرەی کۆمەڵی دیمۆکراتیک " KCD " سیوانی KCK ەیە و بە تۆمەتی ئەوەی کە حەمید گەیلانی بەشداری کاروچالاکی " KCD " ی کردووە و هەوڵی داوە یەکیتی نەتەوەیی کوردی پێکبهێنێت داوای ١٥سال بەند کردن یان بۆ ئەم سیاسەتمەدارە کوردە کردووە .

سەردار ئۆزەر پاریزەری حەمید گەیلانی ش لە دادگای ئامەد دا ئامادەبوو و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی حەمید گەیلانی کرابوون ڕەت کردەوەو ووتی هیچ دۆسیەیەکی ڕوون و ئاشکرا لەسەر ئەم تۆمەتانەی ئاراستەی ئەو کارون بوونی نییە و بێ بنەمایە .

هەر بە پێی ئەم هەواڵە و لە نۆیەمین دادگایی دا حەمید گەیلانی بە تۆمەتی ئەندامبوونی ڕێکخستن بە ٦ سال و ٣ مانگ بەند کردن حۆکم درا و هەروەها دەرچوونی بۆ دەرەوەی ووڵات قەدەغە ڕاگەێندراوە 

جێگای ئاماژەدانە پێشتر حەمید گەیلانی ٥ جاری دیکە لە بەندیخانەدا بەند کراوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە