بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆپنهاک چەند کەسێکی نەناسراو پەلاماری باڵیۆزخانەی تورکیا دەدەن و هێرش دەکەنە سەر، بینای باڵیۆزخانەکە زەرەر و زیانی پێ گەیشتووە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردووتەوە کە پۆلیسی دانیمارک لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە کە دوو کەس لەو هێرشەدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2018/3/19 ڕووی داوە، دەستیان هەبووە.
لەو هێرشەدا لەڕێگەی چەند کۆکتل مۆلۆتفەوە هێرش کراوەتە سەر بەشی دەرەوەی بینای بالێۆزخانەی تورکیا، بەڵام کەس لەو هێرشەدا بریندار نەبووە، لە کاتی هێرشەکەدا بیناکە چۆڵ بووە و هەتا ئێستاش کەس بەو بۆنەوە دەستگیر نەکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە