پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە گەمارۆوە نوێیەکانی یەکیتی ئەورووپا دژی ئێران پێشوازی کرد
بە پێی ڕاپۆرتێک لە " ئەفکار نیوز " وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل دوێنێ چوارشەممە دوای نیوەڕۆ لە کاردانەوەیەکی بێ وێنەدا سەبارەت بە سیاسەتەکانی یەکیتی ئەورووپا ، لە هەوڵی دژە ئێرانی ڕۆژی ڕابردووی ئەم ئەیکیەتییە پشتەوانی کرد .
بە گوێرەی نووسینی ڕۆژنامەی " جارۆولشەلیم پۆست " وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە توویتێکدا لەمبارەوە نووسی : " ئەمە یەکەمین هەنگاوی گرینگی یەکیتی ئەورووپایە لە وەستانەوە بەرامبەر هێرشەکانی ئێراندا . ئەنجام دانی گەمارۆگەلی نوێ ئەورووپا دژی ئێران هیوابەخشی لە بواری زیادبوونی ووڵاتانێک کە خوازیاری بەدەست هێنانی سیاسەتێکی چالاک ، ئاشکار و سەقامگیری بەرامبەر تێرۆریسمی جیهانی ئێرانن درووست دەکات " .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، یەکیتی ئەورووپا ڕۆژی ڕابردوو ئێرانی بە کوشتنی دوو دژبەری کۆماری ئیسلامی لە ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٧ لە هۆڵەندا تاوانبار کرد . ئێرانیش ئەم قسانەی بە درۆ خستەوە .
وەزیری دەرەوەی دانیمارکیش ڕۆژی سێ شەممە لە ئەنجامی گەمارۆگەلی یەکیتی ئەورووپا دژی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ پڕووپاگەندەکانی دەستهەبوونی ئێران لە هەوڵە خراپکارانەکانی لە پاریس و کۆپێنهاگێن هەواڵیدابوو .
موحەمەد جەواد زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەی بە قسەکان و هەوڵەکانی ئەم دواییەی ووڵاتانی ئەورووپایی لە تویتێک دا نووسی کە بڵاو کردنەوەی تاوان دژی ئێران ، ووڵاتانی ئەورووپایی لە بەرپرسیاریەتی پەنادان بە تێرۆریستان بێ بەری ناکات .
جێگای ئاماژەدانە شەورای یەکیتی ئەورووپا لە ووڵامدانەوە بە ئۆپراسیۆنی ماوەیەک پێش ئێستا لە ناو خاکی ئەورووپا ، دوو شاروەند و وەزارەتی ئێستێخباراتی ئێران ی لەلیستی تێرۆریستی یەکیتی ئەرووپادا دانا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە