لە شاریکی ئامریکا ئاڵای کوردستان هەڵدرا

لە شاریکی ئامریکا ئاڵای کوردستان هەڵدرا


پەیامی کورد...لە شاریکی ئامریکا ئاڵای کوردستان هەڵدرا


لە شاری بینگهامپتن سەر بە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمه‌ریکا، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، وەکو رێزلێنانێك بۆ کوردانی دانیشتوانی ئەو شارە و سەرانسەری ئەمه‌ریکا، ئاڵای کوردستان لەسەر باڵەخانەی شارەوانی بینگهامپتن هەڵکرا و دواتریش لە رێورەسمێکی تایبەتدا رێز لە ژمارەیەك کوردی ئەو شارە نرا.

لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر بالەخانەی شارەوانییەکەیان، سەرۆکی شارەوانی بینگهامپتن رایگەیاند، ئەو بڕیارە بۆ ئەو مەبەستەیە، کە رێز لە رۆڵی کوردانی دانیشتوانانی ئەو شارە و تەواوی ئەمه‌ریکا بگیرێت کە رۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە پێشخستنی شارەکیان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە