هاوسەری شارەوانی پێشووی تاران بە شیوەیەکی ترسناک کوژرا

هاوسەری شارەوانی پێشووی تاران بە شیوەیەکی ترسناک کوژرا

 پەیامی کورد   ...   ژنی شارەوانی پێشووی تاران بە شێوەیەکی ترسناک کوژرا  .

 

میترا ئوستاد، هاوسەری دووهەمی موحەمەد عەلی نەجەفی؛ شارەوانی پێشووی تاران لە بورجێکدا لە تاران کوژراوە.

 

 کاتژمێر ۱۲ونیوی ئەمڕۆ ٢٨ی مەی ٢٠١٩ کوژراوە.

 لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پیشان ئەدا کە ئەم کوشتنە لە نهۆمی حەوتەمی بورجی بەناوبانگی (د) لە بلواری خوردینی سەعادەتئاوادا ڕوویداوە.

 تەرمی میترا لە نێو ژووری خەوتن و بە گوللەڕێژکراوى دۆزراوەتەوە.

  هەواڵنێری ئێنساف نیووز لە تویتێکدا ئاماژەی بە کوشتنى هاوسەری دووهەمی مۆحەمەد عەلی نەجەفی کردووە و ووتوویەتى "دوێنێ هاوسەری دووهەمی نەجەفی لەگەڵ ئەم هەواڵدەرییە پەیوەندی تەلەفۆنی هەبووە و ویستوویەتى ووتووێژمان لەگەڵدا بکا، بڕیار بووە ئەمڕۆ بێت بۆ نووسینگە کە کوژرا".

▪️ لە درێژەدا باسى وردەکارى زیاتر بڵاو دەکەینەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە