پەیامی کورد ... ڕابەری بالای ئێران هۆشداری دەدات .
ڕابەری باڵای ئێران هۆشداری دا و ڕایگەیاند کە ووڵاتانی ئەوڕووپا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران هەڵدەخەڵەتێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتێک عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران لە لێدوانێکدا لە تارانی پایتەخت هۆشداری دایە بەرپرسانی ووڵات کە ئاگاداری دۆست و دوژمنەکان بن.
لە لێدوانەکەیدا عەلی خامنەیی دەڵێت:
“دوژمنایەتی ئەمریکا ئاشکرا و ڕوونە. بەڵام پێویستە ئاگاداری ووڵاتانی ئەورووپا بن. چوونکە ئەوان فێڵ لە ئێران دەکەن و ووڵاتەکەمان هەڵدەخەڵەتێنن. بەرپرسان ئاگادار بن، هەڵمەخەڵەتێن”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە