موستەفا کازمی سەرۆکوەزیری ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینە ، سەردانی هەولێر دەکات

موستەفا کازمی سەرۆکوەزیری ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینە ، سەردانی هەولێر دەکات

پەیامی کورد     ...     موستەفا کازمی سەرۆکوەزیری ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینە ، سەردانی هەولێر دەکات .

بە پێی زانیارییەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا موستەفا كازمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات بەمەبەستی تاووتوێكردنی پێكهێنانی كابینەكەی لەگەڵ بەرپرسانی كورد.
بەشێك لە میدیا عێراقییەكان لە سەرچاوە نزیكەكانی موستەفا كازمی-یەوە بڵاویانكردوەتەوە، بڕیارە  لە چەند رۆژی داهاتوودا كازمی بێتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ ژمارەیەك لە لایەنە سیاسییەكان و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و پشتگیری و متمانەی كورد بۆ كابینەكەی بەدەستبهێنێت و و دەنگی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق بۆ كابینەكەی مسۆگەر بكات، هەورەها پشك و جۆری بەشداری كوردیش قسەی لەبارەوە بكرێت، سەرەڕای گفتوگۆكردن لەبارەی رێككەوتنەكانی پێشووی نێوان هەرێم و بەغدا.
پێشتریش سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان پشتگیری خۆیان بۆ ڕاسپاردنی موستەفا كازمی بۆ پێكهێنانی حكومەت راگەیاندبوو

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە