پەیامی کورد ... شاندەکەی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆشکی سەلام یان کرد .
ئه‌مڕۆ 20-4-2020 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا، پێشوازیكرد له شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار، جه‌ختی له ڕاوێژ و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌موو لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌كان كرده‌وه، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، به‌جۆرێك نوێنه‌رایه‌تی گشت پێكهاته‌كانی عیراق بكات و توانای جێبه‌جێكردنی خواسته ره‌واكانی هه‌بێت و چاكسازی پێویست بهێنێته كایه‌وه.
له‌دیداره‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌گرنگی پابه‌ندبون به‌ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان كرد، له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ك بۆ پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و گه‌یشتن به دید و بۆچونێكی هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان و پاراستنی مافی گشت گه‌لانی عیراق.
له‌لای خۆیانه‌وه شاندی هه‌رێم، جه‌ختیان له لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش كرده‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له‌باره‌ی سه‌رجه‌م پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و به‌رجه‌سته‌كردنی هاریكاری و كاری هاوبه‌ش له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا عیراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، باس له چۆنێتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش كرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە