پەیامی کورد ... بە هۆی مەترسیی تەقینەوە بورجی ئیڤل چۆڵکرا
بەهۆی مەترسی هەڕەشەی خۆتەقاندنەوەی کەسێک لە نزیک بورجی ئیڤڵ، تەواوی بورجەکە و دەوروبەری چۆڵکراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیا فەەڕەنسییەکان، کەسێکی نەناسراوە تەلەفۆنی بۆ پۆلیسی پاریس کردووە و باسی لەوە کردووە، کە هەڕەشەی تەقینەوەی بۆمبێک لە نزیک بورجەکە هەیە. پۆلیسی پاریس داوای لە خەڵک کردووە بە زووترین کات ئەو ناوچەیە چۆڵ بکەن و هەموو ئەو رێگەیانەش کە دەچنەوە سەر بورجەکە داخراون.
پۆلیس لە دوروبەری بورجەکە بڵاوەی پێکراوە و پشکنەرانی پۆلیسیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە