نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە  14ی 3ی 2019 نرخەكانی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە و گەیشتە بەرزترین ئاست لەمساڵدا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەهۆی بەردەوامی کەمکردنەوەی نەوتی ئۆپێک لە بازاڕەکانی جیهان و بەردەوامی سزاکانی سەر ئێران و ڤەنزوئێلا، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرزبوەوە و بەرزترین ئاستی خۆی لەمساڵدا تۆمارکرد. .

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 67.80 دۆلار کە بەرزترین ئاستیەتی لەساڵی 2019دا، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک 20 سەنت چوەتە سەر نرخەکەی کە رێژەی لەسەدا 0.3 دەکات.

هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت، بەپێی بۆچوونی بازرگانانی نەوت، کەمبونەوەی چاوەڕواننەکراوی بەرهەم و مامەڵەی نەوتی تەکساسی ئەمریکا بو لە بازاڕەکانی جیهاندا.

هاوکات، نرخی نەوتی تەکساسیش 12 سەنت زیادیکرد و کە دەکاتە رێژەی لەسەدا 0.2 و گەیشتە $58.38  بۆ هەر بەرمیلێک.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەریەکە لە رێکخراوی ئۆپێک و روسیا هەناردەی نەوتی خۆیان بۆ بازاڕەکانی جیهان کەمکردەوە و ئەوەش بوەهۆی بەرزبونەوەی نرخی بەرچاوی نەوت لەبازاڕەکاندا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە