ئەڵمانیا داوا دەکات سزا بەسەر ئێراندا بسەپێندرێت

ئەڵمانیا داوا دەکات سزا بەسەر ئێراندا بسەپێندرێت


‌پەیامی کورد... ئەڵمانیا داوا دەکات سزا بەسەر ئێراندا بسەپێندرێت

ئانالینا بیەربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوا لە یەکێتیی ئەوروپا دەکات سزا بەسەر ئێراندا بسەپێنێت. دەشڵێت، "ئێران لەژێر ناوی ئاییندا لە ژنان دەدات و تەقە لە خۆپیشاندەران دەکات."

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29ـی ئەیلوولی 2022، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، به‌رلین داوای سزادانی تاران ده‌كات له‌ لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌.

هەروەها ئانالینا بیربۆك، لە هه‌ژماری فەرمی خۆی لە تویتەر نووسیویه‌تی: له‌ ناو یه‌كێتی ئه‌وروپادا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا بسه‌پێنین، كه‌ تا مردن له‌ ژنانی ئێرانی ده‌ده‌ن و خۆپیشانده‌ران به‌ ناوی ئاینه‌وه‌ سه‌ركوت ده‌كه‌ن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر توندوتیژانه‌ سه‌ركوتی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ ده‌كات، كه‌ له‌ دوای گیانله‌ده‌ستدانی مه‌هسا ئه‌مینی سه‌ریانهه‌ڵداوه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە