پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری ئەمریکا داوای لێکۆڵینەوە لە جۆن کێری دەکات .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ داوای لێکۆڵینەوە لە جۆن کێری دەکات بە تاوانی پەیوەندی کردن بە برپرسانی ئێران و پێشێل کردنی یاسای لۆگان
دۆناڵد ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە خوازیاری لێکۆڵینەوە لەگەڵ جان کێری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا بە تاوانی پێشیل کردنی یاسای لۆگان لە ڕێگەی دانووستاندن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە .
ترامپ لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : جۆن کێری یاسای لۆگانی پێشێل کردووە و پەیوندی لەگەڵ ئێران دەگڕی و دانیشتن و پەیوەندی تەلەفۆنی بەردەوامی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ووڵاتە هەبووە و پێیان دەڵێ چ بکەن . کێری یاسای لۆگان یپێشێل دەکات .
بە پێی یاسای لۆگان هەر شاروەندێکی یان کەسێکی ئەمریکی کە بە بێ ئیزنی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا پەیوەندی لەگەڵ ووڵاتێکی دووژمن و دژی بەرژەوەندییەکانی ئەو ووڵاتەدا هەبێ بە تاوانبار هەژمار دەکرێت و دەناسێنرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە