بەریتانیا ٨٠٠ سەربازی لە نەرویج جێگیر دەکات

بەریتانیا ٨٠٠ سەربازی لە نەرویج جێگیر دەکات

بەریتانیا لە چوارچێوەی ستراتێژی نوێی خۆی لە بەستەڵەکی باکوور ٨٠٠ سەربازی هێزەکانی دەریایی و هێزەکانی تایبەت لە ووڵاتی نەرویج جێگیر کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی تێلێگراف ، وەزیری بەرگری بەریتانیا لەمبارەوە هەواڵی دا .

هەروەها ئەم ڕۆژنامەیە نووسی کە ستراتیژی نوێ لەم ڕاستایەدا دەبێ کە ئیزن دەدات تاکوو بەریتانیا بە شێوەیەکی کاریگەر چاودێری چالاکی بەلەمەکانی ڕووسیا ببێت و هەروەها جەخت دەکاتەوە کە هێزەکانی چەکدار بۆ ووڵامدانەوە بە هەڕەشەکان بە سەرکەوتوویی جێگیر کراون . بۆ دۆزینەوەی ژێردەریاییەکانی ڕووسیا لە فڕۆکەگەلی P-8 Poseidon یش بە کار دێنن .

ویلیامسۆن ووتی : ئێمە چالاکی ژێردەریاییەکانی ڕووسیا لە نزیکەوە دەگەینینە ئاستێک کە لە ساڵانی شەڕی سارد دا هەبوو و ڕاستە ئەگەر ئێمە لە بەرامبەردا کاردانەوەمان هەبێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە