پەیامی کورد... جارێكی دیكە نرخی دۆلار بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
لەگەڵ ئەوەی چەند ڕۆژێكە بەهای دۆلار تا ڕادەیەك لە بەرانبەر دیناری عێراقی دابەزی، بەڵام لە ئێوارەی دوێنێ سێ شەممەوە جارێكی دیكە بەهاكەی بەرزبۆتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی كوردیو، ئەمڕۆ چوار شەممە، لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بە ١٥٥ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوە كراوەو بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی دوو هەزار و ٩٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
لەو بارەیەوە، جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: ئەم شەو بەهای دۆلاری لە بازاری دراوەكانی عیراق تا نزیكەی 156 ھەزاری تۆمار كرد، ھەرچەند نرخی شەوان فەرمی نیە و بانكی ناوەندی بۆ رۆژی پێنچ شەممە ھیچ دۆلارێك بۆ حەوالە نافرۆشێت.
وتیشی: لەم چەند رۆژەدا بەھای دۆلار ناجێگیرە ، تا ئەم دۆخە سەقامگیر ئەبێت پێویستە بازرگانان و ھاوڵاتیانی خۆشەوت ئاگاداری مامەڵە بن بۆ ئەوەی دوور بن لە زەرەر و زیان و ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن:
١- بانكی ناوەندی عیراقی بۆ ئەمڕۆ 127ملیۆن و 202 ھەزار دۆلار دەخاتە ڕوو ، تەنھا 47ملیۆن و 512 ھەزار دۆلار بۆ حەواڵە مەزاد كردووە ، بۆ رۆژی پێنچ شەممە ھیچ بڕە دۆلارێك بۆ حەواڵە نافرۆشێت ، تەنھا 43 ملیۆن و 500 ھەزار دۆلار بە نەقدی دەفرۆشێت .ئەمەش بڕێكی زۆر كەمە پێویستی و خواستی بازار پڕ ناكاتەوە ..
٢- لە دوای سەر ساڵ خواستی بازرگانی بۆ دۆلار زیادی كردووە ، چونكە لە پێش سەری ساڵ عەملیەی حەواڵە وەستا بوو بەھۆی پشوی بانكەكان حساباتی خیتامی كۆتایی ساڵ
لە ئێستا بە ھۆی ئەوەی بانكی ناوەندی فرۆشتنی حەواڵەی كەم كردۆتەوە بازرگانەكان بۆ التزاماتی بازرگانی ڕوو لە بازارەكانی دراو ئەكەن بۆ كڕینی دۆلار . ئەمە خواستی دۆلاری بەرز كردۆتەوە ،
٣- ئەنجومەنی وەزیران جەختیان لە توندكردنەوەی رێوشوێنی فرۆشتنی دۆلار كردەوە بە رێكار و میكانیزمێكی باشتر بۆ ئەوە ئەو دۆلارەی لە لایەن بانكی ناوەندی دەفرۆشێت بۆ تەمولیكردنی بازارەكانی دەرەوەی بەكار نەھێنرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە