پەیامی کورد... سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان هۆشداری لە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات
سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە بەرمیلێك بارووت و لە هەر كات و ساتێكدا بێت زۆر بە خراپی دەتەقێتەوە. راشیگەیاند، ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەززە دەبێتە هۆی وێرانكارییەكی بەرفراوان و كوشتنی خەڵكی بێتاوان بەشێوەیەك كە پێشتر وێنەی نەبووە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل رایگەیاند، ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەززە دەبێتە هۆی وێرانكارییەكی بەرفراوان و كوشتنی خەڵكی بێتاوان بەشێوەیەك كە پێشتر وێنەی نەبووە و لەئێستاشدا ئاگربەستێكی مرۆیی لەنێوان ئەو دوو لایەنە بەشەڕ هاتووە لە هەموو كاتێك پێویستترە بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان و كارئاسانیكردن بە مەبەستی رزگاركردنی بارمتەكان.
وتیشی، بێبەشكردنی فەڵەستنین لە دروستكردنی دەوڵەت كە مافێكی رەوا و یاساییە، گرژی و ئاڵۆزییەكان بۆ ماوەیەكی زیاتر درێژ دەكاتەوە و دەبێتە هەڕەشەیەكی مەترسیدار لەسەر ئاسایش و ئارامی فەڵەستین و ئیسرائیلیش.
هۆشداریدا، لێكەوتەكانی ئەو شەڕە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی كردووەتە بەرمیلێك بارووت و لە هەر كات و ساتێكدا بێت زۆر بە خراپی دەتەقێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە