محەمەد بن سەلمان و ترەمپ پرسی ئێرانیان تاوتوێکرد

محەمەد بن سەلمان و ترەمپ پرسی ئێرانیان تاوتوێکرد

ئەوڕۆ لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنىدا شازادە محەمەد بن سەلمان و ترامپ باسیان لە گێرەشێوێنییەکانى ئێران لە ناوچەکەدا کرد

 لە بەیاننامەیەکدا کە کۆشکى سپى بڵاوی کردەوە :  "ئەوڕۆ کۆشکى سپى ٢٨ى فێبریوەرى سەرۆککۆمارى ئەمەریکا لەگەڵ شازادە محەمەد بن سىەلمان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەڕاى تاوتوێکردنى پرسەکانى وەک خەبات دژى تێرۆریزم، ئاسایش و ئابووریی هەردوولا، قسەى زۆرتر لەسەر ڕۆڵى ئێران لە تێکدانى ئارامى ناوچەکە کراوە".

کۆشکى سپى هەروەها ئاماژەی کردووە کە "سەرۆککۆمارى ئەمەریکا لە گفتوگۆى تەلەفۆنى لەگەڵ هەر یەک لە 'شازادە محەمەد بن سەلمانى پاشاى عەرەبستانى سعودیە و 'شێخ محەمەد بن زاید'ى پاشاى ئەبوزەبی، ستایشى ماندووبوون و سەرنجە  وردەکانیانى کردووە کە لەسەر دۆزینەوەى ڕێگەچارەیەک بۆ بەهێزکردنى ووڵاتەکانى ناوچەکە لەبەرامبەر گێرەشێوێنییەکانى ئێران لە ناوچەکەدا"

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا، پێشێلکردنى یاساى پڕچەککردنى یەمەنیان لە لایەن ئێرانەوە مەحکوم کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە