هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا سەبارەت بە شەڕی دژ بە داعشدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند و ووتی : پاڵپشتی ئێمە بۆ شەڕڤانانی " هەسەدە " بەردەوام دەبێت .
لە سووریا لە هەرێمی هەجین شەڕ لە دژی داعش هێشتا بەردەوامە . بەم پێیە داعش نایەوێت ئەم هەرێمە لە دەست خۆی بدات . هەر لە بەرئەویە کە چالاکییەکانی خۆی لەوێ درێژە پێدەدات . لە شەڕی کۆتایی ئەم حەفتەیەش هەندێک چەکداری " هەسەدە " ژیانی خۆیان لە دەستدا .
وتەبێژی هاوپەیمانان " عەمید سیان ڕەیان ووتی : " هەسەدە " هەندێک شەڕڤانی نوێ بۆ ناوچەکە ڕەوان کردووە و هاوپەیمانان پشتگیری و پاڵپشتییەکانی خۆی بۆ هەسەدە زیاتر دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە