پەیامی کورد … گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بڕینەوەی دارەکانی سەر سنوور هاتە دەنگ
شەوی ڕابردوو گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی نیگەرانی و ناڕەزایی حكوومەت بەرامبەر داربڕین و زیانگەیاندن بە سروشتی هەرێمی کوردستان لەلایەن توركیاوە بڵاو كردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر داربڕین و زیانگەیاندن بە سروشتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت و بە فەرمیش ئاگاداری حکوومەتی تورکیای کردووەتەوە کە کۆتایی بە داربڕین لە ناوچە سنوورییەکان بهێنن کە جێگەی قبووڵکردن نییە".
د.جوتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە بوونی چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان، بووەتە هۆی هاتنی هێزەکانی تورکیا و دروستبوونی شەڕ و پێکدادانی نێوان هەردوولا، بۆیە داوا دەکەن کە ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرن و چیتر دانيشتووانى ئەم ناوچەیە دووچارى نەهامەتی و ئاوارەیی و ماڵوێرانی نەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە