وەزارەتی بەرگری ئەمریکا داواکاری ڕادەستکردنی ڕاپۆرتی تێچووی سەربازی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران دەکات

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا داواکاری ڕادەستکردنی ڕاپۆرتی تێچووی سەربازی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران دەکات

پەیامی کورد      ...    وەزارەتی بەرگری ئەمریکا داواکاری ڕادەستکردنی ڕاپۆرتی تێچووی سەربازی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران دەکات  .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەری بەناوبانگی ئەمریکی ئەلمانیتۆر دەنووسێ : یاسادانەران لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا داواکاری ئەوەن کە وەزارەتی بەرگری ئەو ووڵاتە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە یاسای پێدانی ئیزنی بەرگری نەتەوەیی لە ساڵی ٢٠٢١ سەبارەت بە تێچووی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ئێران ن .

پێشنووسی یاساکە لە حەز و ئارەزووی تایبەتی کۆمیەتی خزمەتگوزاری چەکداری پەرلەمان دەربارەی بەرنامەیەکی کەمتر ناسێنراو بە ناوی سپەری سپارتان پەردە لادەدات .

گرووپی ڕەزمی سپەری سپارتان لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ قەرەبووکردنەوەی دەرچوونی هیزەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە عێراق دامەزرا . ئەم پڕۆژەیە پەیوەندی سەربازی واشینتۆن لە سەرتاسەری ناوچەی کەنداوی فارس ، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لە میسڕە وە تاکوو عەممان و قەزاقستان لەخۆدەگرێت . زیاتر لە ١٠ هەزار پڕۆژەی هاوبەش یش بە یەک پلاتفۆرمی لۆجێستیکی یەوە بۆ واشینتۆن بەدی دەهێنێت تاکوو بە پێی پێویست ، هێزەکانی ڕەزمی لە ناوەندی ناوچەکە بەرێوبەرایەتی بکات .

ژەنڕاڵ جیفری ڤۆن کە ئۆپراسیۆنەکەی خۆی لە کووەیت ڕابەرایەتی دەکات دەڵێ : ئێرانییەکان دەبێ بزانن کە ئێمە خەتێکی سوورمان هەیە کە نامانەوێت لەم خەتە لابدەین . ئەگەر بێت و شتێکی وا ڕووبدات ئێمە دەتوانین بۆ هێڵانەوەی هێزەکانمان بگەڕێنەوە ناوچەکە .

ڕابەری سێنتکام بە ئەگری زۆر بە جیگیر بوونی هیزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامی بدات . ژەنڕاڵ مەکێنزی لەو باوەڕەدایە کە ئێران ئێستاش بە دوای کەڵک وەرگرتن لە بۆشایی هێز لە ناوچەکە و بەدەرەوەنانی هێزکانی ئەمریکایە .

ڕاهێنان لە سپەری سپارتان لە ١٧ ووڵات لە ٢٠ ووڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ئەنجام دەدرێت . هەر ئێستا هیزەکانی ڕەزمی ئەمریکا بە ئیزنی ساڵی ٢٠٠١ بۆ کەڵک وەرگرتن لە هێزەکانی سەربازی ، لە یەمەن و سووریا جێگیر کراون . تەنیا ووڵاتێک کە ماوە ، ئێرانە ، بەرپرسانی پلە باڵای ویلایەتەیەکگرتووەکان دەڵێن : ئۆپراسیۆنەکە بە جۆریک پیلانی بۆ داڕێژراوە تاکوو بتوانێ ڕێگاکەی بەردەوامی پێبدات .

ئەندامانی کۆنگرە دەیانەوێت بزانن کە جیبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنێکی لەم شێوەیە تا چ ڕادەیەک تێچووی هەیەە . ئامانجی پڕۆژەی سپەری سپارتان چییە و بە چ ئەگەرێک دەتوانرێ بە دەستی بهێنێت .

ژەنڕاڵ جیفری ڤۆن دەڵێ هەر چەندە ئێران ئامادەبوونی سەربازی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بە چەڵێنج دەکێشیت بەڵام لە تێچووە خەیال ئاوییەکانی لەگەل ویلایەتەیەکگرتووەکان یش ئاگادارە . بە گرینگیدان بە جمووجووڵەکانی ئەم دواییەی تاران ، کاردانەوەی دەوڵەتی ترامپ بە شێوەیەکی بەرچاو لە سەر ئێران لە ناوچەکە تەکیزی کردووە .

هەروەها دوای تێرۆری فەرماندەی قودسی سوپای پاسداران لە ساڵی ڕابردوودا و ئاڵۆزی نێوان ئێران و ویلایەتەیەکگرتووەکان دا ، مایکڵ گرت کە سالی ڕابردوو هیزەکانی ناوەندی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ڕابەری دەکرد لەو باوەڕەدایە کە ساڵی ڕابردوو سپەری سپارتان ڕۆڵی سەرەکی لە هەوڵەکانی دەوڵەتی ترامپ بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی لە سەر شانە ، ئەو دەڵێ : بوونی پەیوەندییەکی بەرامبەری سەربازی لە شوێنەکە زۆر گرینگ و جێگای گرینگیدانە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە