پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ٥ی ٢٠١٩ بەهۆی بەردەوامی ڕێكخراوی ووڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك) لە كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت، نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی تۆماركرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، لەمیانی بەردەوامی كەمكردنەوەی وەبەرهێنانەكانی نەوتی خاو لە لایەن ئۆپێك و بەردەوامی ململانی بازرگانی یەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەگەڵ چین، نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی تۆماركرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، نرخی نەوتی خاوی برێنت 41 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.6 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردوویەتیە 69.10 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.
هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 10 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.2 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل كردوویەتیە 58.73 دۆلار.
هاوكات گرژیی و ئاڵۆزیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان لەگەڵ هەریەك لە ئێران و ڤەنزۆێئلا كە لە ماوەی رابردوودا لە رێكخراوی ئۆپیك دوو ووڵاتی سەرەكی وەبەرهێنی نەوت بوون، لەگەڵ گرژیی و ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی هۆكارێكی سەرەكی هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت-ە لە جیهاندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە