نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووممە  ٢٣ی ٩ی ٢٠١٩  بەهۆی زیادبوونی گومانەکان لەسەر ئەگەری بەرهەمهێننانی نەوتی خاو بۆ هەمان ڕێژەی پێشو، کە بەهۆی هێرشەکەی سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سەعوودییە کەمیکردبوو بۆ نیوەی رێژەی پێشوتری، نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا دوبارە بەرزتربوەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٧٠ سەنت بەرزبوەتەوە لە دوایین مامەڵەدا بە ٦٤.٩٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی %١.٠٩ زیادیکردوە.
لەهەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا ٦٢ سەنت بەزبوەتەوە و بە ٥٩.٣٩ دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی %١.٠٧  بەرزبونەوەی بەخۆوەبینیوە.
سەرەڕای هەمو ئەو هەوڵانەی سەعوودییە کە یەکێکە لە گەورەترین ووڵاتی بەرهەم هێنەری نەوت دەیدات بۆ دووبارە بەرزکردنەوەی بەرهەمی نەوتی ووڵاتەکەی بۆ هەمان رێژەی پێش هێرشەکەی ١٤-ی سێپتەمبەر، بۆ دڵنیاکردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، بەڵام کڕیاران و بازرگانەکان هێشتا لە گوماندان، هەر ئەمەش وایکردوە نرخی نەوت لەماوەی شەو و ڕۆژێکدا بەرێژەی لەسەدا یەک بەرزببێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە