پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی ١٢ی ٢٠١٩ بە هۆی کەمبونەوەی قەبارەی نەوتی ئەنبارکراو لەناو کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکادا، نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوەبینی، بەجۆرێک نرخەکەی نزیکبوەتەوە لە بەرزترین نرخ کە لەسێ مانگی رابردوودا تۆمارکرابێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ١ سەنت زیادیکردوە لە دوایین مامەڵەدا بە ٦٦.١٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
لە هەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا ٣ سەنت زیادیکردوە و بە ٦٠.٩٠ دۆلار مامەڵەی پێکراوە.
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە بە هۆی بەیاننامە پیشەسازییە هەفتانەکانی بەڕێوبەرایەتی ووزەی جیهان ئاماژەی بە کەمبوونەوەی قەبارەی ١.١ ملیۆن بەرمیل لەهەفتەیەکدا کرد، بەمەش نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
هاوکات بەهۆی رێککەوتنی ووڵاتانی ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی ٥٠٠ هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا، هەروەها واژۆکردنی قۆناغی یەکەمی رێککەوتننامەی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین، تێڕوانینی بازاڕە ئابوورییەکانی بەرەو باشتر بردوە، ئەوەش کاریگەری ئەرێنی باشی لەسەر گەشەسەندنی بازاڕی ئابووری و زیادبونی خواست لەسەر نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا هەبوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە