نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی ٠٧ی ٢٠٢٠ نرخی نەوتی خاو بەنزیکەیی ١% دابەزی، ئەوەش لەکاتێکدایە وەبەرهێنەران چاودێری کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی رێکخراوی ئۆپێک+ دەکەن، کە بڕیارە لەو کۆبونەوەیەدا کەمکردنەوەی زیاتری تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوت رابگەێنین.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٢٩ سەنت دابەزی، کە دەکاتە٠.٧%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە ٤٢.٩٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ٣٠ سەنت دابەزی لە دواین مامەڵەدا بە٤٠.٢٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی ٠.٧% نزمبوەتەوە.

لە هەفتەی رابردووەوە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکاری ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینوە، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبوانی نوێ لە جیهاندا بەگشتی و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەتایبەتی، کە گەورەترین بەکارهێنەری نەوتی جیهانە، بەهۆیەوە نیگەرانییەکان لەبارەی کەمبوونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە زیادیکردوە.

دوێنێ یەکشەممە رۆژنامەی The Wall Street Journalی ئەمریکی بڵاویکردەوە، رێکخراوی ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەیان بە قەبارەی ٧.٧  ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەنگاوە رۆڵی گرینگی هەبێت لە هاوسەنگکردنی خواست و خستنەڕوی ئەو بەرهەمە و زیادبوونی نرخەکەی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە