نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

 پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ٠٧ی ٢٠٢٠ بە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی نەوتی ئەمبارکراو لە کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا و چاوەڕوانی بازاڕەکان بۆ راگەیاندنی کەمکردنەوەی دیکەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئۆپێکەوە، نرخی نەوت روی لە بەرزبوونەوە کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ١٩ سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە ٠.٤%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە ٤٣.٠٩ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ١٧ سەنت بەرزبوەوە لە دواین مامەڵەدا بە ٤٠.٤٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی ٠.٤% زیادیکردوە.

بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی پیشەسازی ئەمریکا، لە هەفتەی رابردوودا ئاستی نەوتی عەمبارکراو لە کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا بە قەبارەی ٨.٣ ملیۆن بەرمیل کەمیکردوە، ئەوەش هیوای وەبەرهێنەرانی لەبارەی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە زیادکردوە.

لەلایەکی دیکەوە بڕیارە ئەمڕۆ ووڵاتانی ئۆپێک+ کۆببنەوە بۆ راگەیاندنی کەمکردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنانی نەوت لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە، ئەە هەنگاوەش دەبێتە هۆی هاوسەنگ بوونی بازاڕەکانی نەوت و بەرزبوونەوەی نرخەکەی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە