نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی ٠٨ی ٢٠٢٠ بە هۆی کەمبونەوەی قەبارەی نەوتی عەمبارکراو لە کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا کە بە گەورەترین بەکارهێنەری نەوت لە جیهاندا دادەنرێت، هیوای وەبەرهێنەران لەبارەی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە زیادیکرد، بەوەش نرخەکەی رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

بە پێی داتا جیهانییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٤٤ سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە ١%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە ٤٤.٩٤ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی٣٧ سەنت بەرزبوەوە لە دواین مامەڵەدا بە ٤١.٩٨ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی ٠.٩% زیادیکردوە.

شەوی رابردوو پەیمانگای پتڕۆڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە هەفتەی رابردوودا قەبارەی نەوتی ئەمبارکراو لە کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا بە بڕی چوار ملیۆن بەرمیل کەمیکردوە، ئەمە لەکاتێکدایە پێشبینی دەکرا بە قەبارەی ٢.٩بەرمیل کەمبکات.

لەوبارەیەوە ئێدوارد مۆیا، گەورە شیکەرەوەی بازاڕە ئابوورییەکان لە کۆمپانیای OANDA رایگەیاند، "بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوتی خاو نرخەکەی بەرزبوەتەوە".

هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ نزیکبوونەتەوە بۆ ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە گەیشتن بە رێککەوتن لەبارەی تەرخانکردنی بوودجەیەکی نوێ بۆ بوژانەوەی کەرتی ئابووری ووڵاتەکەیان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە