نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ٠٩ی ٢٠٢٠ بە هۆی ئەوەی نیگەرانی وەبەرهێنەران لەبارەی کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو زیاترە لە ئاستی ئەو هیوایەی کە لەبارەی بوژانەوەی بازاڕە ئابوورییەکانی ئەمریکا هەیە، نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین کردوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٢١ سەنت دابەزی، کە دەکات ٠.٥%ی نرخەکەی و لە دوایین مامەڵەدا بە ٤٢.٢٢ دۆلار فرۆشرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ٢٨ سەنت دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە دوائین مامەڵەدا بە ٤٠.٣٤ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش نرخەکەی بەڕێژەی ٠.٦٤% دابەزیوە.

بەپێی ئامارەکانی کۆرۆنا، تا ئێستا ژمارەی مردوانی ئەو ڤیرووسە ملیۆنێک کەسی تێپەڕاندوە و بەردەوامیش ژمارەی تووشبوان لە ئەمریکا و ووڵاتانی ئەورووپا لە زیادبووندایە، ئەوەش نیگەرانی لەبارەی دووبارە پەکخستەوەی جمووجووڵە ئابوورییەکان لێکەوتوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە کۆنگرێسی ئەمریکا هەوڵەکانی خۆیان چڕکردوەتەوە بۆ دابینکردنی بڕی ٢.٢ ترلیۆن دۆلار بۆ بووژانەوەی کەرتی ئابووری ووڵات لە کاریگەرییەکانی کۆرۆنا، بەڵام بەهۆی ئەوەی نیگەرانی وەبەرهێنەران لەبارەی کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو زیاترە لە ئاستی ئەو هیوایەی کە لەبارەی بووژانەوەی بازاڕە ئابوورییەکانی ئەمریکا هەیە، نرخی نەوت بەردەوام لە دابەزیندایە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە