نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 17ی 10ی 2018  به‌هۆى دابه‌زینى نه‌وتى خاو له‌ كۆگاكانى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌رزبووه‌وه‌.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌کساس، 25 سەنت کە دەکاتە سەدا 0.4 به‌رزبووه‌وه‌ ، نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتە 72.17 دۆلار.

هاوكات نرخی خاوی برێنت ٢٦ سەنت بەرزبووەوه‌، واتە لە سەدا 0.3 و نرخی بەرمیلێک نه‌وت گەیشتە 81.67 دۆلار.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە