نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 2ی 11ی 2018  نرخەكانی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ هەینی دابەزینی بەرچاوی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی خواست و ناسەقامگیری لە بازاڕەكاندا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لەسەدا 2.9ی بەهای خۆی لەدەستدا و 2.15 دۆلار دابەزیینی تۆماركرد، و بە 72.89 دۆلار لە بازاڕەكاندا مامەڵەی پێودەكرێت.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەكساس 1.62 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی كە دەكاتە لەسەدا 2.5ی نرخەكەی و بە 63.69 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
دابەزینی نرخەكانی نەوتی خاو بەهۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانەوەیە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ڕووسیا و هەروەها كەمبوونەوەی خواست و ناسەقامگیری لەبازاڕەكانی جیهاندا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە