نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 05ی 12ی 2018 نرخەكانی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەی رێکخراوی هەناردەکارانی نەوت " ئۆپێک " لە ڕۆژی پێنجشەممەدا.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 61.23 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا لە بازاڕەکاندا، دابەزینی تۆمارکرد و بە 52.56 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەر لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هەناردەکارانی نەوت (ئۆپێک) دێت کە بڕیارە سبەی پێنجشەممە بەڕێوەبچێت.
سبەی پێنجشەممە ووڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک لە شاری ڤییەننا پایتەختی نەمسا کۆدەبنەوە کە لەو میانەدا بڕیاری کۆتایی دەدەن لەسەر ئاستی بەرھەمھێنان بۆ ساڵی 2019.

بەخیت ڕەشیدی، وەزیری نەوتی کوەیت ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند : لە کۆبوونەوەکەدا ڕەوشی بازاڕ و چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ خواست و خستنەڕوو لەسەر نەوت تاوتوێ دەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە