نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ سێشەممە  5ی 3ی 2019 نرخەكانی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەهۆی هەنگاونان بەرەو كۆتاییهاتنی جەنگە بازرگانییەكەی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین، نرخی نەوتی خاو بە ڕێژەی لەسەدا یەك بەرزبونەوەی بەخۆوە بین.

دوای ئەوەی جەنگە بازرگانییەكەی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین كە یەكێكە لە سەرەكیترن هۆكاری دابەزینی گەشەسەندنی ئابووری جیهان بەرەو كۆتایهاتن دەڕوات نرخی نەوتی خاو لە كۆتا مامەڵەیدا بەرزبوەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە، وڵاتی ڕووسیا كە یەكێكە لە ووڵاتانی هەناردەكاری نەوت بێئەوەی ئەندام بێت لە رێكخراوی ووڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت " ئۆپیك "، وەبەرهێنانەكانی نەوتی خاوی ووڵاتەكەی كەمتركردوەتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 65.67  دۆلارە و بە بەراورد بە نرخی پێشوی 60 سەنت بەرزبوەتەوە، کە دەکاتە رێژەی لەسەدا 0.9.

لەكاتێكدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ڕۆژئاوای ئەمریكا بە 56.59 دۆلارە و بەڕێژەی لەسەدا 1.4 بە بەروارد بە نرخی پێشوی لە كۆتا مامەڵەدا 79 سەنت بەرزبوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە