نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی بەهۆی درووستبونی نیگەرانی و دودڵی لەبارەی گەشەی ئابووری جیهانییەوە، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەیەکی کەم داشکاندنی بەخۆوەبینی، بەڵام هێشتا نرخی نەوتی برێنت نزیکە لە 70 دۆلار.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 26 سەنت هاتەخوارەوە کە لەسەدا 4 ی نرخی پێشویەتی و بەوەش بو بە (69.14) شەست و نۆو چواردە سەنت، لەکاتێکدا دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەشتبوە سەرو 70 دۆلار.

هەروەها، نرخی نەوتی تەکساس یەک سەنت دابەزی و بوو بە (62.09) لەکاتێکدا پێشتر نرخی هەربەرمیلێک نەوت لە 63 دۆلار نزیکبوەوە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەردەوام نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەهۆی کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپێک و هاوپەیمانەکەی کە رووسیایە لەبەرزبونەوەدابوە، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی درووستبونی نیگەرانی و دودڵی لەبارەی گەشەی ئابووری جیهانی کەمێک داشکانی بەخۆوەبینی.

تا ئێستا بەشێوەیەکی گشتی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا زیادبونی بەخۆوە بینی و بەهۆی بەردەوامبونی قەیرانەکانی ڤەنزویلا و ئێرانەوە پێدەچێت زیادبونی زیاتر بەخۆوە ببینێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە