لە كەركوك كوتانی ڤاكسین كرایە ناچاری

لە كەركوك كوتانی ڤاكسین كرایە ناچاری

پەیامی کورد … لە كەركوك كوتانی ڤاكسین كرایە ناچاری

بەپێی فەرمانێكی كارگێڕی كە بەرواری 14-11ی لەسەرەو بە واژۆی راكان سەعید پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت دەركراوە، تیایدا ئاماژە بەوە كراوە كە لەسەر رۆشنایی لیژنەی باڵای تەندروستی و بۆ بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناو گۆڕانكارییەكانی بڕیاریانداوە بە ناچاری مامۆستایانی پەروەردەو زانكۆكان و هەر بەرپرسێك لە كەرتی پەروەردەو خوێندنی باڵا ڤاكسینی كۆرۆنا بەكاربهێنێت.

لەبەشێكی تری فەرمانەكەی پارێزگاری كەركوكدا هاتوە، ئەوانەی تائێستا ژمی ڤاكسینیان وەرنەگرتوە بەهەر هۆكارێكی تەندروستی بێت، پێویستە راپۆرتی پزیشكی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوكەوە پێشكەش بكەن، هەروەها سەرۆكی زانكۆ و راگری كۆلێژو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە دوردەخرێنەوە ئەگەر بێتو ڤاكسینیان وەرنەگرتبێت یاخود راپۆرتی پزیكشیان لەوبارەیەوە پێشكەش نەكردبێت و هۆكارەكانی وەرنەگرتنی ڤاكسینی تیادا روننەكرابێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە