پەیامی کورد... کۆشکی کۆماری عێراق لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەستی بە سەردا گیرا
خۆپیشاندەران بەربەستەکانی کۆشکی کۆماریان تێکشکاند و دەستیان بەسەر کۆشکی کۆماریدا گرت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢، دوای ئەوەی موقتەدا سەدر بڕیاری وازهێنانی لە کاری سیاسی ڕاگەیاند، خۆپیشاندەران بە لێشاو ڕوویان کردە ناوچەی سەوز لە بەغدا و کەمێک پێش ئێستا هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی کۆماری عێراق، شوێنی مانەوەی بەرهەم ساڵح و دوای تێکشکاندنی دیوارە کۆنکرێتییەکان، دەستییان بەسەر کۆشکی کۆماریدا گرت.
ئەمە لە کاتێکدایە هێزەکانی سوپای عێراق لەسەر جەم شوێنە گشتیی و شەقامەکانی بەغدای پایتەخت بڵاوەیان پێ کراوە و باری لە ناکاو و قەدەغەی هاتووچۆش ڕاگەیاندرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە