پەیامی کورد … لە ئەفغانستان لافاو گیانی ٨٧ کەسی ئەستاند
حكومه‌تی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند به هۆی ئه‌و باران بارینه‌ی كه چه‌ند رۆژێكه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌یانی گرتوه‌ته‌وه لافاو دروستبووه و تا ئێستا ٨٧ كه‌س خنكاون.
ته‌میم عه‌زیمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی حكومه‌ت بۆ كاروباری فریاكه‌وتنی ئه‌فغانستان به ئاژانسی بی بی سی راگه‌یاندووه: به هۆی دروستبوونی لافاو تا ئێستا ٨٧ كه‌س له‌و وڵاته خنكاون و ٣٢ كه‌سیش بێ سه‌روشوێن و 30 كه‌سیش بریندار بوون.
عه‌زیمی وتیشی: "دوو هه‌زار و ٨٠٠ خانوو به ته‌واوه‌تی وێران بوون و زیاتر له سێ هه‌زار و ٧٠٠ سه‌ر ئاژه‌ڵیش له‌ناوچوون".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە