عەرەبستان و بەحرەین ، قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای پاسدارنیان لە لیستی ناو و دەزگا تیرۆریستییەکاندا ڕاگەیاند .
بە گویڕەی ڕاپۆرتێک لە میدیاکانی عەرەبستانەوە ، عەرەبستانی سەعوودی و بەحرەین سوپای پاسداران و هەروەها قاسم سلێمانی یان لە لیستی تیرۆردا دانا .
ڕۆژی سێشەممە بە پێی هەواڵی میدیاکانی عەرەبستان ، بەرپرسانی بەحرەین و عەرەبستانی سەعوودی ، قاسم سلێمانی و هەندێک لە ئەندامانی سوپای پاسدارانیان لە ڕیزی ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە چالاکی تیرۆریستییەوە هەیە دانا .
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە بنکەی چالاکی و خەبات لە دژی تەمینی ماددی تیرۆریستەکان کە برتییە لە وولاتانێک وەک ویلایەتە یەکگرتووەکان و ٥ ووڵاتی عەرەبی " بەحرەین ، عەرەبستانی سەعوودی ، قەتەر ، کوەیت و عەمان " و رۆژی سێشەممە ٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ چەندین نوێنەری سوپای پاسداران و گرووپی تالیبان لە ئەفغانستان " گرووپی قەدەغەکراو لە ڕووسیا " یان لە لیستی کەس و دەزگا تیرۆریستییەکانی خۆیاندا زیاد کرد
هەروەها پێشتر لە هەواڵەکاندا هاتووە کە دوای کاردانەوەی لاپەڕەی فەرمی ئینێساگرامی قاسم سلێمانی لە سەر هێرشی تووڵەسەندنەوەی سووریا بۆ سەر مۆڵگەکانی ئیسرائیل ، لاپەڕەکەی لە لایەن ئینێستاگرامەوە داخرا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە