هێزی ئەمریکا جارێکی دیکە گەڕایەوە ناو خاکی سووریا

هێزی ئەمریکا جارێکی دیکە گەڕایەوە ناو خاکی سووریا

پەیامی کورد     ...    هێزی ئەمریکا جارێکی دیکە گەڕایەوە ناو خاکی سووریا 

سەربازانی ئەمریکی دوێنێ پێنجشەممە جارێکی دیکە لەگەڵ پێشێلکردنی یاساکانی نێودەوڵەتی ، کاروانێک بریتی لە ئۆتۆمبێلگەلی سەربازی هەڵگری چەک و تەقەمەنی و کەلو پەلی سەربازی و لۆجێستیکی بە تێپەڕبوون لە ناو خاکی عێراق ، گەیشتنە ناو شاری المالکیە لە ناوەندی شاری حەسەکە لە سووریا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە العالم ، سەرچاوەگەلی ناوخۆیی و خۆجەیی ڕایانگەیاند کە ئەرتەشی ئەمریکا دوای نیوەرۆی دوێنێ پێنجشەممە کاروانێکی بریتی لە ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی لە ڕێگای الولید ەوە گەیشتوونەتە ناو خاکی سووریا . ئەم کاردانە بریتی لە هەندێک کەل و پەل و ئامێری سەربازی و کۆنتینەرێکێکی تایبەتی هەڵگرتنی نەوت بە مەقسەدی بنکەی سەربازی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ناوچەی الجیر لە دەورووبەری شاری المالکیە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە بوو ە

سەربازانی ئەمریکی لە بیست و هەفتەمی مانگی ڕابردووەوە ش بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاساکانی نێودەوڵەتی دوو کاروانی پێکهاتوو لە ئۆتۆمبێلگەلی سەربازی هەڵگری کەل و پەلی لۆجێستیکی و تەقەمەنی لە ڕێگای خاکی عێراقەوە گەیشتنە ناو شاری المالکیە و الشدادی لە ناوەندی حەسەکە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە