سڕینەوەی ناوگەلی ڕووسی لە شەقامەکانی ئۆکراین

سڕینەوەی ناوگەلی ڕووسی لە شەقامەکانی ئۆکراین
پەیامی کورد     ...    سڕینەوەی ناوگەلی ڕووسی لە شەقامەکانی ئۆکراین

ژمارەیەک لە شارەکانی ئۆکراین بەرنامەی گۆڕینی شەقامەکان و مەیدانەکان کە پەیوەندی یان بە ڕووسیاوە هەیە لە ژێر ناوی " سڕینەوەی ڕووسی " دوابەدوای هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئەم ووڵاتە لە دەستووری کاری خۆیدا دادەنێن .

شەورای شاری " کییف " ڕایگەیاند ڕۆژێک دوای هەڵگرتنی بینای یادبووی گەورەی سەردەمی شەورەوی لە " کییف " کە سەمبۆلی دۆستی نێوان هەر دوو ووڵاتی ڕووسیا و ئۆکراین بوو لیستەیەکی بریتی لە ٤٦٧ شوێن بۆ ناولێنانی سەر لەونوێ خراوەتە ڕوو .

ئەم گۆڕانکارییە لە ناوەکان دا بریتی لە مەیدانی ناوەندی کە بە ناوی " لێئۆ تۆلێستۆی " نووسەری سەدەی نۆزدەیەم و شەقامێک بە ناوی دەریاچەی " بایکاڵ " دەبێت ، جاددەیەک بە ناوی مینسک " یش کە پایتەختی بێلاڕووسیا و هاوپەیمانی نزیکی ڕووسیایە ، هەروەها لەم لیستەیە دەبیندرێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە