بوومەلەرزەیەک هەولێری هەژاند

بوومەلەرزەیەک هەولێری هەژاند

 

پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەک هەولێری هەژاند

 

لە دەوروبەری شاری هەولێر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٢.٨ پلەی رێختەر روویدا.

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی و بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند: "دوای شیکردنەوەی دەستی لەسەر روودانی بوومەلەرزە، دەرکەوت شەوی رابردوو کاژێر ١٠:٣٤:٥٠ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٢.٨ پلە بە پێوەری رێختەر و بە قووڵایی ٥ کم لە هێلی درێژی 36 1637  و  هێڵی پانی 1695 44 روویداوە".

 

سەبارەت بە زیانەکانی بوومەلەرزەکە هەردوو دەستەکە دەڵێن: "بوومەلەرزەکە لە دەوروبەری هەولێر هەستی پێکراوە، بەڵام نە زیانی هەبووە و نە جێگەی نیگەرانی و دڵەڕاوکێشە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە