مووچەی هەرێم دوای سەردانەکەی شاندی حکوومەت چی بەسەردا دێت ؟؟؟

مووچەی هەرێم دوای سەردانەکەی شاندی حکوومەت چی بەسەردا دێت   ؟؟؟

پەیامی کورد    ...    دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت "محەمەد تۆفیق عەللاوی بە شاندەكەی هەرێمی كوردستانی راگەیاندوە، بەهیچ شێوەیەك موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابڕدرێت".
دەرباز محەمەد، كە ئەندامی شاندی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بوو بۆ دانووستاندن لە بەغدا، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیای فەرمی بزوتنەوەكەی ئاشكرایكردوە، لە كۆبوونەوەی شاندەكەیان لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەللاوی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عیراق وتوویەتی، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابڕدرێت و ناخزێنرێتە نێو ناكۆكی و پرسە سیاسییەكانەوە. 
ئەندامەكەی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان وتیشی "عەللاوی پێی سەیربوە پێشتر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بڕدراوە، بۆیە بۆ شاندی كوردستانی دووپاتكردوەتەوە، كێشە لە مووچەی فەرمانبەران و بوودجەی هەرێم درووست نابێت و هەموو شتێك وەك ئێستا بەردەوام دەبێت". 
هەفتەی رابردوو شاندێكی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان، بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن لە بارەی پشكی هەرێم لە كابینەی نوێی حكوومەتی عیراق سەردانی بەغدایان كرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە