نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 12ی 11ی 2018  نرخەكانی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ دووشەممە کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای ئەوەی سعودیە هەناردەی نەوتی وڵاتەکەی کەمکردەوە.   .

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت چەند سەنتێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخەکەی گەیشتە 71.59 دۆلار لە بازاڕەكانی جیهان, ئەمەش لەکاتێکدا ڕۆژی ڕابردوو نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 71 دۆلار.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەكساسی ئەمەریكی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بە 61.08 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوتی خاو دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی وەزیری نەوتی سعودیە لەبارەی کەمکردنەوەی هەناردەی نەوتی وڵاتەکەی بە ڕێژەی 0.5 ملیۆن بەرمیل بۆ هەر ڕۆژێک.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە