PeyamaKurd - واڵ ستریت ژۆرناڵ یان واشینتۆن پۆست ؟ دیارترین خاڵەکانی ووتارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق عەلی فالح زەیدی
میدیای فەرمی عێراق دەقی ووتارێکی سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا چەندین پەیامی گرینگی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و واشینتۆن کردووە، ئەمەش پوختەی گرینگترین تەوەرەکانیەتی:
* چەک و چاکسازی ناوخۆیی:
قۆرخ کردنی هێز : حکوومەت پابەندە بەوەی کە تەنها دەوڵەت خاوەنی شەرعی بەکارهێنانی هێز بێت.
داماڵینی چەکی گرووپەکان : لە ماوەی کەمتر لە ٦٠ ڕۆژدا، پێشکەوتن بەدەست هاتووە لە داماڵینی چەکی گرووپە چەکدارەکان و دەرگا کراوەتەوە بۆ تێکەڵکردنیان لەناو دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت دا.
* پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا و ترامپ:
کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانان : ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوول (کە کاتی کۆتایی هاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانانە لە عێراق) دەبێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ واشینتۆن.
سەردان بۆ واشینتۆن : لەمیانەی گەشتەکەی دا بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک دۆناڵد ترامپ، کار دەکات بۆ گواستنەوەی پەیوەندییەکان لە قۆناغی "بەڕێوەبردنی قەیرانەکان"ەوە بۆ قۆناغی "خوڵقاندنی دەرفەتەکان".
ڕاکێشانی وەبەرهێنان : سەرنجی سەرەکی لەگەڵ ترامپ لەسەر وەبەرهێنان دەبێت، و داوا لە کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا دەکرێت پشکداری لە پەرەپێدانی ژێرخانی عێراق، کەرتی وزە، پیشەسازی و تەکنۆلۆژیادا بکەن.
* پێگەی هەرێمی و نێودەوڵەتی عێراق:
دوورکەوتنەوە لە ململانێیەکان : عێراق وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری، خۆی لە کێشمەکێش و میحوەرگەرییەکانی ناوچەکە بەدوور دەگرێت و لەسەر یەک مەودا لەگەڵ هەمووان دەوەستێت.
سەقامگیری ئابووری : عێراق خاوەنی یەکێک لە گەورەترین یەدەگەکانی نەوتە لە جیهان دا و دەیەوێت ببێتە ناوەندێکی ئابووری پێشەنگ لە ناوچەکەدا، ئەمریکاش هاوبەشێکی سەرەکی دەبێت لە بەهێزکردنی ئاشتی و پەرەپێدانی ڕێککەوتنامەی چوارچێوەی ستراتیژی.