پەیامی کورد ... ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرژەنتین و یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی جەختدەكاتەوە، كە ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری یانەكەیان باشترین ڕاهێنەرە تائێستا كاری لەگەڵدا كردبێت، گەورەترین خەونی خۆیشی ئاشكرادەكات.
گۆنزالۆ هیگواین ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرژەنتین و هەروەها یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لەلێدوانێكدا، كە ماڵپەڕی "كالچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتاڵی بڵاویكردوەتەوە، وتوویەتی "لەژێر سەركردایەتی زۆرێك لە راهێنەرە نایابەكاندا مەشق و راهێنانم كردوە و زۆریان لێوە فێربوم، بەڵام هیچ گومانێك لەوەدا نییە، كە ساری ئەو كەسەیە باشترین ئاستم پیدەبەخشێت
دەشڵێت "لەسەر نازناوی كالچیۆ ڕكابەری لەگەڵ خۆماندا دەكەین، ئێمە ئەو تیپەین كە ئەگەر بە خراپییش یاری بكەین، هەر دەتوانین براوەبین".
سەبارەت بە خەونی گەورەی لەم وەرزەشدا، هیگواین رایگەیاند، تاكە خەونی بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایە. وتیشی "كاروانەكەم نایاب بو، لە خولە گەورەكاندا یاریم كرد و گۆڵم تۆماركرد، بۆیە جگە لەو خەونە هیچ شتێكی دیكە نییە زیادی بكەم یان باشتری بكەم، دەزانم نابێت وا بڵێم، بەڵام لە كۆتاییدا ئەوە بابەتێكی لۆژیكییە و هەموومان دەمانەوێت چامپیۆنزلیگ ببەینەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە