TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت بەرزبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت

سارا
Yazar
📅 29 Mayıs 2018 16:55

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کرد

ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 29ی 5ی 2018  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 75 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەو هۆیەی کە سعوودیە و ڕووسیا ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت زیاتر دەکەن نرخی نەوتی بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزاندووە.

 هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوت ٨٠ دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤وە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

Paylas: