TR KU SO
FB X
Cîhan

بەحرەین : لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان ڕێوشوێنی گونجاو لە بەرامبەر هێرشەکانی ئێران دەگرینە بەر

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 07 Haziran 2026 05:14

PeyamaKurd - بەحرەین : لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان ڕێوشوێنی گونجاو لە بەرامبەر هێرشەکانی ئێران دەگرینە بەر
 

وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لە ڕاگەێندراوێکی توونددا، هێرشەکانی ئەم دوایی یانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بەحرەین و کوەیت شەرمەزار کرد و ووتی ئاسایش "بە مووشەک و فرۆکەی بێ فڕۆکەوان بەدی نایەت" و سەقامگیریش "بە چاندنی مین" پارێزراو نابێت.

لە ڕاگەێندراوەکەدا کە ئاژانسی فەرمی هەواڵی بەحرەین "بەنا" ڕۆژی شەممە بڵاوی کردەوە، وەزارەتەكە دەڵێت" ووڵاتەکەیان و کوەیت ڕۆژی شەممە کراونەتە ئامانجی حەوت مووشەکی بالیستیکی کۆماری ئیسلامی، و ئەو مووشەکانە "بە سەرکەوتوویی" ڕێگریان لێکراوە.

وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین ئەم هێرشانەی بە "دەستدرێژییەکی ئاشکرا" و "پێشێل کردنی سەروەری دوو ووڵات"، "پێشێل کردنی پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان و نەریتە نێودەوڵەتییەکان" و بەردەوامی پێشێل کردنی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان ناوبرد.

لەو ڕاگەێندراوەدا داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد دەست بەجێ ئەم هێرشانە بوەستێنێت، ڕێگای ئاشتی بگرێتەبەر و تەنگەی هورموز بە تەواوی، بێ سنووردارکردن و بێ وەرگرتنی سەرانە بکاتەوە.
 

Paylas: