TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... بەکارهێنانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی عێراقی بۆ جێ گۆڕكێی هێزەکانی سوپای پاسداران

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 24 Mart 2026 07:00

PeyamaKurd - بەکارهێنانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی عێراقی بۆ جێ گۆڕكێی هێزەکانی سوپای پاسداران

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیەک لە ئەندامانی سەر بە سوپای پاسداران پاسپۆرتی دیپلۆماسی عێراقی بەکاردەهێنن بۆ گەشت کردن و هاتووچۆکردن لە ناوچەکەدا.

بەپێی ئەم زانیارییانە، بەشێک لەو کەسانە بە ناسنامەی ساختە یان بەرگی دیپلۆماسی، وەك ئەندامی شاندی فەرمی دەناسێندرێن و لەو ڕێگەیەوە تێپەڕ دەبن.

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە ڕۆڵی گرووپەکانی سەر بە سوپای پاسداران لەنێویان دا حزبۆڵڵای لوبنان، لە ئاسانکارییەكانی ئەو جێ گۆڕكێیەدا ئاماژە كراوە؛ بەشێک لەو کەسانە لەژێر پەردەی ئەندامانی شاندە دیپلۆماسییەکانی عێراقدا چوونەتە ناو لوبنان.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە کەڵک وەرگرتن لە بەرگی دیپلۆماسی بۆ چالاکییە ئەمنیەتی و سەربازییەکان پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە و جارێکی دیکە تۆڕی چالاکییە شاراوەکانی هێزە تاوانکارییەکانی سەر بە خامنەیی لە ناوچەکەدا نیشان دەدات.


 

Paylas: