Cîhan
تەقەکردن لە نزیک کونسووڵخانەی ئیسرائیل لە ئیستانبوڵ؛ ژمارەی كوژراوان بۆ ٣ کەس بەرز بووەوە
PeyamaKurd - تەقەکردن لە نزیک کونسووڵخانەی ئیسرائیل لە ئیستانبوڵ؛ ژمارەی كوژراوان بۆ ٣ کەس بەرز بووەوە
دوای تەقەکردن لە نزیک کونسووڵخانەی ئیسرائیل لە ئەستەنبوڵ، هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئاكامی تەقە لە نێوان هێرشبەر و پۆلیس لانیکەم ٣ کەس کوژراون. هەروەها لە تێکهەڵچوونەکەدا دوو ئەفسەری پۆلیسیش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتایی یەکان، چەکدارێک تەقەی لەو ناوەندە دیپلۆماسییە کردووە و لە کۆتایی دا لەکاتی پێکدادان لەگەڵ پۆلیسدا گیانی لەدەست داوە. تا ئێستا ووردەکاری زیاتر سەبارەت بە ناسنامەی هێرشبەرەکە و پاڵنەرەکانی بڵاونەکراوەتەوە.